چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: من بە بەڵگەوە دەیسەلمێنم کە داهاتی ناوخۆی هەرێم لەنێوان 400 بۆ 500 ملیار دینارە، کێ لەناو حکومەتدا خۆی بە راست و حەق دەزانێت، با بچێت سکاڵام لەسەر تۆماربکات.
باس لەوە دەکات، داهاتی ناوخۆی هەرێم کەمی نەکردووە و بە بەڵگە دەیسەلمێنم کە مانگانە داهاتی ناوخۆ 500 ملیار دینارە.
جەخت لەوە دەکاتەوە، با حکومەت بڕۆن سکاڵام لەسەر تۆمار بکەن، منیش بە بەڵگە دەیسەلمێنم.
داهاتی ناوخۆی هەرێم مانگانە 500 ملیارە و کەمی نەکردووە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان تەحەدای حکومەت دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو ئامارانەی لەسەر داهاتی ناوخۆ بڵاودەکرێنەوە راست نین و زیاترە.
No Comment! Be the first one.