چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، دوو ساڵ بەسەر دەنگدان بۆ خولی شەشەم تێدەپەڕێت، جگە لە سوێندخواردن و بڕینەوەی مووچە بۆ پەرلەمانتاران، هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە.
باس لەوە دەکات، هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار، هەروەک چۆن هۆکاری هەموو نەهامەتی و ماڵوێرانییەکی کوردستانن، بە هەمان شێوە هۆکاری ئەم دۆخەی ئێستان. لە ئێستادا پەرلەمانیان بە بارمتە گرتووە و حکومەتیش شەرعییەتی نەماوە.
ئاماژە بەوە دەکات، ئێمە وەکو ڕەوتی هەڵوێست، هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان و ناساندنی فەرمیی حکومەت وەک حکومەتێکی کاربەڕێکەر، بە باشترین بژاردە دەبینین. بۆ ئەم مەبەستەش سکاڵای یاساییمان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆمار کردووە و ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم دادبینیی هەردوو دۆسیەکەیە.
دەشڵێت: وەکو ڕەوتی هەڵوێست، هەرگیز سیاسەت و دەنگی دەنگدەر ناکەین بە ئامرازێک بۆ مامەڵە و دەستکەوتی کەسی. لای ئێمە، دەنگی خەڵک ئامرازێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری. پەرلەمانێک کە دوو ساڵ بێت هەڵبژێردرابێت و حکومەتێکی لێ دروست نەبووبێت، نیشانەی قەیرانێکی سیاسیی قووڵ و بێباکیی بەرپرسانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارە بەرامبەر دەنگدەرانی خۆیان و پرۆسەی دیموکراسی.
No Comment! Be the first one.