چاویارنیوز _ فەتحوڵڵا حوسێنی نوێنەری رۆژئاڤا لە باشوری كوردستان رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو دەستوەردانەی لەلایەن وڵاتانەوە هەیە، دۆخی سوریا و رۆئاڤا هەمووكات مەترسیی تەقینەوەی زیاتر و ئاڵۆزبوونی لەسەرەو ئەوانەی كار دەكەن لە سەر دۆخی سوریا، مەبەستیانە دۆخی پێكهاتەكان بەردەوام بەرەو خراپی بڕوات و هیچ گرنگی بەوە نادەن سوریا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر بچێت.
دەڵێت: باشترین هەنگاو بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە، حكومەتی سوریا بەهاوبەشی مامەڵە لەگەڵ پێكهاتەكان بکات بەتایبەت كورد بەپێی دەستوور مافی پێكهاتەكان دیاری بكات و رێگری لەهەر هەوڵێك بكات كە دژی كورد و پێكهاتەكانی دیكە كاری لەسەر دەكرێت.
دۆخی رۆژئاڤای کوردستان مەترسیدارە
نوێنەری رۆژئاڤا لە باشوری كوردستان باس لەوە دەکات، دۆخی رۆژئاڤای کوردستان لەمەترسیی تەقینەوەدایە و باشترین هەنگاو بۆ ئەم دۆخە ئەوە حكومەتی سوریا بەهاوبەشی مامەڵە لەگەڵ پێکهاتەکان بکات، بەتایبەت كورد
No Comment! Be the first one.