چاویارنیوز _ سەرتیپ جەوهەر رۆژنامەنووس دەڵێت: یەکێتی و نەوەی نوێ پرۆژەیەکیان داوەتە پارتی کە تەواوی پۆستەکانی حکومەت بۆسەر دوو ستوون دابەشدەکات، ئەوانیش سەرۆكی هەرێم و ژمارەیەك وەزارەت لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك وەزارەت. بەڵام پارتی بەپرۆژەكەی یەكێتیی رازی نییە، ئەگەر فاكتەری دەرەكی نەبێت حكومەت دروستنابێت.
رایگەیاندووە، پارتی و یەكێتیی لەسەر ئەوە رێككەوتوون ئەم چوار ساڵە حكومەت دروستنەبێت و نەیگەیننە مریشكە ڕەشە.
ئاماژە بەوە دەکات، كاك مەسعود نوێنەرێكی ناردە سلێمانیی، بەڵام یەكێتیی داوای رێككەوتنی پێشوەختەی كرد، پارتی دەستبەرداری دوو سەرۆكایەتیەكە نابێت، چونكە رەهەندی دیكەی هەیە.
ئەگەر بڕیاربێت پارتی دوو ئاراستەبێت، تێگەیشتنی هەردوو ئاراستە بۆ حوكمڕانی وەك یەكە.
No Comment! Be the first one.