چاویارنیوز _ كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان دەڵێت: فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ دوو رۆژنامه‌نووسی سلێمانی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كهیسێکه به سیاسی و حزبی كراوه و لایه‌نی سكاڵاكار دیارنییه، هاوكات هۆكاری فرمانه‌كه روون نییه و به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسیش مامه‌ڵه نه‌كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان هه‌ردووكیان رۆژنامه‌نووسن.
باس لەوەدەکات، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی “ئه‌حمه‌د نه‌جم و بژار ده‌باغ” له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت لایه‌نی سكاڵاكار بوونی هه‌بێت، به‌ڵام له‌م كه‌یسه‌دا بوونی نییه و دیارنییه، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك بانگهێشت بكرێت بۆ به‌رده‌م پۆلیس یان دادگا، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس بێت به‌پێی یاسای رۆژنامه‌وانی ده‌بێت نوێنه‌رێكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵیدا بێت بۆ لای لێكۆڵه‌ری دادی بۆ به‌رده‌می دادوه‌ر، هەروەها پێش فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ده‌بێت سێ‌جار ئاگادارنامه بگاته ده‌ستی رۆژنامه‌نووسه‌كه، ئه‌گه‌ر جاری سێیه‌م ئه‌و رۆژنامه‌نووسه نه‌چوو به‌ده‌م داواكه‌وه ئه‌و كاته فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌مشێوازه‌ی ئێستا بۆی ده‌رده‌چێت، به‌ڵام له‌م كه‌یسه‌دا هیچ له‌مانه روویاننه‌داوه.
وتیشی، ئه‌م كه‌یسه ته‌مومژاوییه، روون نییه هۆكار چییه؟ و چ كارێكیان كردووه؟ هه‌تا ئه‌م بڕیاره ده‌رچووه و من وه‌كو سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له سلێمانی نازانین هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ ئێمه یاسای كاری رۆژنامه‌نووسیمان هه‌یه و په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 2007ده‌نگی له‌سه‌رداوه و سه‌رۆكی هه‌رێم ئیمزای كردووه، یاسایه‌كه كاری پێده‌كرێت، له سلێمانی دادگای تایبه‌تمان به رۆژنامه‌نووسان هه‌یه، هه‌روه‌ها شاره‌زایانی دادوه‌ریمان هه‌یه كه دادگا دایناون و شاره‌زان له كاری رۆژنامه‌وانی كه‌یسه‌كان یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژەی بەوەکرد، ئێمه بۆچوونمان وایه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه یان بڵێین ئه‌م كه‌یسه ده‌ستكاری كراوه و به سیاسی و حزبی كراوه، چونكه خودی وه‌زیری ناوخۆش ده‌زانێت كه كه‌یسی رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نیه‌تی پشتی بڕیاره‌كه زیاتر ده‌ربكه‌وێت.
No Comment! Be the first one.