چاویارنیوز – شاندێكی سەربازیی فیدڕاڵ بە سەرۆكاییەتی سوپاسالار سەردانی هەرێمی كوردستان کرد و بڕیارە سەردانی مەیدانی كێڵگە نەوتییەكانیش بكات.
عەبدولئەمیر یاروڵڵا سوپاسالاری عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی سەربازیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچوو كۆ بووەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان “ئامانجی سەردانەكە بەدواداچوونە بۆ دۆسیەی ئەمنی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەنددارەكانی دیكە لەپێناو دابینكردنی گەرەنتیی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوە نەوت”.
هەروەها بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووش سەردانەكە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵ و بۆ بەدواداچوونی پاراستنی ئاسایش و نەهێشتن و كۆتاییهێنان بە هەڕەشە و هێرشەكانی سەر كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانە.
بەپێی زانیارییەكانیش دوابەدوای دیدارەكان، بڕیارە شاندی سەربازیی فیدڕاڵ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و تاوتوێی ڕێوشوێنە پێویستەكانی پاراستنیان، سەردانی مەیدانیی ژمارەیەك لە كێڵگە نەوتییەكان بكات.
No Comment! Be the first one.