چاویارنیوز _ کەناڵی NRT کە سەربە جوڵانەوەی نەوەی نوێی شاسوار عەبدولواحیدە، دەڵێت: عینادییەکانی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەت، رۆژ لەدوای رۆژ مەترسییەکانی سەر هەرێم زیاتر دەکات و لوتی ئەو حزبەی لە بەغداد شکاندووە.
باس لەوەدەکات، با پارتی خۆی بەیەکەم بزانێت، بەڵام کەمینەیە، ئێستا نەک نیوەی کورسییەکانی پەرلەمانیشی نییە، بەڵکو کەمتر لە %40ی کورسییەکانی هەیە، هێشتا دەستیگرتووە بەسەر پۆستە باڵاکانی هەرێمدا وەک سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم و ئەنجومەنی ئاسایش و رێگرە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێیش.
کەناڵەکە ئاماژە بەوە دەکات، دوای ئەوەی مەسعود بارزانی میراتی سیاسیی خۆی لە نێچیرڤان بارزانییەوە گواستەوە بۆ مەسرور بارزانی، پێدەچێت هەموو شتێک بکاتە قوربانی لەپێناو پۆستی سەرۆکی حکومەت بۆ کوڕەکەی.
ئێن ئاڕ تی دەڵێت: ئێستا هاوپەیمانییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ بەناوی (هاوسەنگی و بووژانەوە)، هێزی یەکەمن لەهەرێم و خاوەن 42 کورسین، بەپێی هەموو لۆژیکێک نیوە زیاتری هەموو وەزارەت و پۆستە باڵاکانیان بەردەکەوێت.
رایدەگەیەنێت، یەکێتی و نەوەی نوێ داوای پۆستی سەرۆکی حکومەت دەکەن و دەیانەوێت کار بۆ گەڕانەوەی بڕێک پارەی پاشەکەوتی مووچە و هەلی کار و سولفە بکەن، بەڵام پارتی و مەسعود بارزانی باوەشیان بە کورسی سەرۆکی حکومەتدا کردووە و عینادیی سیاسی دەکەن.
دەڵێت: بەهۆی عینادیی سیاسییەوە، ئەمساڵ پارتی لە بەغدا تەریککرا و بەشەرمەوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.
عینادیی سیاسیی پارتی، هەرێم بەرەو کوێ دەبات؟
کەناڵێکی دیاری باشووری کوردستان بڵاویدەکاتەوە کە عینادیی سیاسی، پێگەی پارتی لە بەغدا شکاندووە و بەتەریقییەوە گەڕانەوە هەرێم
No Comment! Be the first one.