چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت: من ئامادەم رۆژانە گەندەڵی حکومەت بۆ دەستەی نەزانەی حکومەتی هەرێم بنێرم و ئەو 1000 دۆلارەیشی بڕیارە بیدەن بە هاووڵاتیان وەک پاداشت، بۆ خۆیان من نامەوێت.
ئەمڕۆ دەستەی دەستپاکی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە «هەر کەسێک بە بەڵگە گەندەڵیمان بۆ بهێنێت و ئاشکرای بکات، پاداشتی دەکەین»، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەم بابەتە بووەتە مایەی کۆمێنت و تەعلیقی هاووڵاتیان و دەگوترێت بە «ئامادەین بە ئۆتۆمبێل مەلەفی گەندەڵیتان بۆ بهێنین».
عەلی حەمەساڵح وەڵامی دەستەی نەزاهەی دایەوە
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست وەڵامی دەستەی نەزاهەی دایەوە و دەڵێت رۆژانە دۆسێی گەندەڵیتان دەدەمێ، ئەمەش دوای ئەوەی دەستەکە وتبووی: پاداشتی ئەو کەسە دەکەین گەندەڵیمان پیشان بدات
No Comment! Be the first one.