بەڵگەی یەکەم/ یەکێك لەو کەسانەی کە دوو ساڵە چوەتە نووسینگەی جەنابی ….. پێشتر لە خانووی کرێدا بوو، ئێستا تەنها بە دوو ساڵ خانوویەکی لە بەرزاییەکانی سلێمانی کڕیوە بە ٣٦ دەفتەر و نرخی ئۆتۆمبێلەکەی ٨ دەفتەر دۆلارە، واتە لە دوو ساڵدا تەنها ئەم دوو شتەی بەهاکەیان چوارسەد و چل هەزار دۆلارە… (٤٤ دەفتەر)… دەکرێ دەستەی دەستپاکی پێی بڵێ لە کوێت بوو، تەنها ئەم پرسیارە بەسە بۆ سەرچاوەی داراییەکەی
بەڵگەی دووەم/ کەسێك لە ئیدارەی ….. سەروەتەکەی سەروو دەیان ملیۆن دۆلارە، چەندین دۆنمی بە باخ و ڤێلا کردوە و تەنها خەرجی ئەسپەکانی زیاترە لە مووچەکەی خۆی… دەکرێ دەستەی دەستپاکی لێی بپرسێ قوربان ئەمەت لە کوێ بوو؟
بەڵگەی سێهەم/ پەرلەمانتار هەیە بودجەی خراوەتە بەردەست و دەتوانێ مانگانە تا ٣٠٠٠٠ سی هەزار دۆلار (٣) دەفتەر خەرج بکات تەنها لەبەرئەوەی نزیکە لە جەنابیانەوە… دەکرێ لێی بپرسێ تۆ مووچەکەت ناکاتە چارەکێکی ئەوەی لە مانگێکا خەرجی ئەکەی بێزەحمەت بە پێی چ یاسایەك و کام سەرچاوەی دارایی ئەم پارەیە تەخشان و پەخشان دەکەیت و لە بەرامبەر چیدایە!
بەڵگەی چوارەم/ بەڕێوبەری گشتی مووچەکەی نزیکە لە ٣ ملیۆن دینار، بەڵام کاتێ ڤێلای جەنابیان زیاتر لە ٦٥٠٠٠٠ شەش سەد و پەنجا هەزار دۆلار، واتە ٦٥ دەفتەر و ئەو خانوەی تێیدا دەژی بەهاکەی ٥٤ دەفتەر دۆلارە، بەهای هەردوکی ملیۆنێک و سەدو نەوەد هەزار دۆلارە واتە ١١٩ سەدو نۆزدە دەفتەر دۆلار جگە لە چەندین موڵکی بەنرخیتر….، دەکرێت لێی بپرسی لە چ گۆشەیەکی بەڕیوبەری گشتیەکەتەوە ئەم پارەیە هەڵ قوڵاوە
بەڵگەی پێنجەم / بەرپرسێکی باڵای حیزبی پێدەزانم کە بەرپرسی پاسەوانەکانی خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلارە، واتە نەك خۆی دەوروبەرەکەی ملیۆنلێرن….
دەکرێ لێی بپرسرێ، بەڵگە نیە کە خۆت چەندت هەیە بەڵام دەکرێ پێمان بڵێی ئەم دەوروبەرەت چۆن ملیۆنلێرن، تۆ چی دەکەیت وا ئەوەی لە تۆ دەڕژێ خەڵک دەکاتە ملیۆنلێر …..
No Comment! Be the first one.