چاویارنیوز _ بڕیارە 20ــی ئەیلول دادگای فیدراڵی، دانیشتنێک لەسەر سكاڵای بەسەرچوونی تەمەنی كابینەی نۆ بەڕێوەببات، لەم دانیشتنەدا ئەگەر کابینەی نۆ بەکاربەڕێکەر بناسێنێت، ئەوا راستەوخۆ كار دەكاتە سەر هەموو ئەو بڕیارانەی ئەم حكومەتە لە دوای 10ــی تەمموزی 2023ەوە دەریكردوون، بەمەش سەرجەم ئەو گرێبەستە ستراتیژییانەی لە سێكتەری نەوت و غاز ئیمزاكراون یان گۆڕانكارییان تێدا كراوە، دەكەونە ژێر پرسیار و هەڵدەوەشێنرێنەوە.
هەروەها، حكومەت ناتوانێت هیچ بڕیارێک دەربكات كە پابەندیی دارایی و سیاسیی درێژخایەن بۆ كابینەكانی داهاتوو دروست بكات. ئامانجی كۆتایی سكاڵاكە ئەوەیە كە دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان ناچار بكرێن تەنیا ئەو كارانە بكەن كە ناكرێت دوابخرێن، تا ئەو كاتەی كابینەیەكی نوێ لە پەرلەمانی كوردستانەوە شەرعییەت وەردەگرێت.
كابینەی نۆی حکومەتی هەرێم هەڕەشەی لەسەرە
لە مانگی داهاتوودا، دادگای فیدراڵی دانیشتنێکی یەکلاکەرەوە بۆ ناونانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بە کاربەڕێکەر ئەنجام دەدات، ئەگەر یڕیارەکە لە زەرەری حکومەت بێت، ئەوا تەواوی گرێبەستەکانی هەڵدەوەشێتەوە
No Comment! Be the first one.