چاویارنیوز _ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادە نییە لە سنووری سلێمانیدا، هیچ کیتابێکی ئاوات شێخ جەنابی جێبەجێ بکات، هەر ئەمەش بووەهۆی ئەوەی کە وەزیرەکە نامەی دەستلەکارکێشانەوە بدات بە سەرۆکی حکومەت و ئەم بابەتە ببێتە کێشەیەکی زەقی نێوان یەکێتی و پارتی.
دوای ئەوەی دوێنێ مەسرور بارزانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی رەتکردەوە، دووبارە ئەم پرسە دەبێتەوە کێشەی نێوان ئەو دوو حزبە و نوێنەرانی یەکێتی لە حکومەت وەک پارچەکردارێکی پارتی دژی یەکێتی ناوی دەهێنن، بۆیە پێدەچێت یەکێتیش پابەند نەبێت بە هیچ کیتابێکی ئەو وەزیرەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی (٣٠ی ئەیلول)، واتە کۆتایی مانگی رابردوو، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کرد.
مەسرور بارزانی نایەوێت کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی چارەسەر بکرێن
دوای ئەوەی کە وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم بەهۆی هەڵوێستەکانی یەکێتییەوە دژی ناوبراو، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی دایە سەرۆکی حکومەت، بەڵام دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ نەکرا.
No Comment! Be the first one.