چاویارنیوز _ بیلال خەیات رۆژنامەنووس دەڵێت: من چاڵنجی ئاڤا میدیا دەکەم ئێوە کە شانازی بەوە دەکەن دەزگایەکی گەورەن و دروشمی بێڕکەبەری بەرز دەکەنەوە، فەرموون هەمان کار بۆ کەیسێکی وەک شێروان شێروانی بکەن.
جیاوازیی ئەم دوو چیرۆکە لە چیدایە؟ بۆچی لە یەکێکیاندا میدیا دەبێتە فریادڕەس و پردی گەڕانەوەی باوکێک بۆ ناو منداڵەکانی، کەچی لە کەیسەکەی شێروان شێروانیدا هەمان دەزگا یان هاوشێوەکانی دەبنە ئامرازێک بۆ ناشرینکردن و دابڕان و قایمکردنی دیواری نێوان باوکێک و ماڵ و منداڵەکەی؟
راشیگەیاندووە، ئەگەر پێوەری ئێوە مرۆڤدۆستی و ئازاری منداڵ بێت، ئەی بۆچی ئازاری منداڵەکانی شێروان شێروانی و دابڕانیان لە باوکیان نایەتە بەرچاوتان و لەسەری نایەنە دەنگ؟
دەنووسێت، ئێمە لێرەدا تەشهیر ناکەین بەڵکو بانگهێشتی بەرپرسیارێتی پیشەیی و ئەخلاقی دەکەین. میدیای سەربەخۆ و بێڕکەبەر نابێت لە نێوان فرمێسکی کچێکدا جیاکاری بکات ئازاری منداڵێک بۆ باوکی لە هەر شوێنێک و لە هەر کەیسێکدا بێت یەک ڕەنگ و یەک مانا دەکات.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر ئاڤا میدیا و هەوراز گوڵپی دەتوانن کاتژمێرێک بۆ شادکردنەوەی خێزانێک لە دەرەوەو ناوەوەی ستۆدیۆ نمایش بکەن ئەوا دەبێت بوێری ئەوەشیان هەبێت هەمان ئاوێنە بۆ کەیسی شێروان شێروانی بخەنە کار تا ئەوکاتەی ئەم دووڕووییە بەردەوام بێت ناتوانرێت باوەڕ بە دروشمی (یەکەمی بێڕکەبەر) بکرێت و دەبێت بپرسین ئایا میدیا خزمەتی دادپەروەری دەکات یان ئاراستە سیاسییەکان؟
نمایشەکەی ئاڤا میدیا و بێدەنگی بەرامبەر شێروان شێروانی
رۆژنامەنووسێک چاڵێنجێک فڕێ دەداتە بەردەستی کەناڵی ئاڤا میدیا و دەڵێت: ئەوەی کردتان نمایش بووە، ئەوەی کردتان بۆ نمایشکراوە و ئەگەر وایە من چاڵنجتان دەخەمەبەردەست
No Comment! Be the first one.