چاویارنیوز _ سەرەڕای هەوڵەکان بۆ نێوەندگیریی نێوان یەکێتی و پارتی و پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، هێشتا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو حزبە نییە.
میدیای رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئاماژە بەوە دەکات، دواین قسەی یەکێتی ئەوەیە، ئێستا لەگەڵ پارتی 39 بە 39 کورسیی پەرلەمانین و نیوەی حکومەت واتا (50 بە 50)مان دەوێت..
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی و هاوپەیمانەکەی (نەوەی نوێ)، داوای یەکێک لە سەرۆکایەتییەکان دەکەن و هیچ ئۆپشنێکیان بۆ رێککەوتن نییە لەدەرەوەی وەرگرتنی یەکێک لە پۆستەکانی سەرۆکی حکومەت یان سەرۆکی هەرێم.
هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوە و رێککەوتنی یەکێتی و پارتی نییە
هێشتا یەکێتی و پارتی نەگەشتوونەتە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت و هیچ وادەیەکیش بۆ کۆبووەنەوەی نێوان ئەو دوو لایەنە دیارنییە.
No Comment! Be the first one.