چاویارنیوز _میران محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: پەیوەندییەکانی حزبەکەیان لەگەڵ پارتی وەک پێویست نییە.
وتیشی، سەرەڕای هەبوونی دوو دەستپێشخەری بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا نێوانی پارتی و یەکێتی دوورە، هەنگاوی کردەیی بۆ کۆبوونەوە نەنراوە و ئاسۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێش نادیارە.
هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی نییە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ پارتی نەگەشتوون بە رێککەوتن و هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوە دیاریکراونییە
No Comment! Be the first one.