چاویارنیوز _ سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، پرۆژەی “هەژماری من” بەشێوەی ئێستای کۆتایی پێدێت و چیتر بە تەوتین هەژمار ناکرێت، چونکە “هەژماری من” تەنها پرۆسەیەکی بانکییە و بە هیچ جۆرێک بە تەوتینی فیدراڵی دانانرێت. بۆیە دەبێت ئەو پرۆژەیە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لەو بانكە فیدراڵییانەی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانن تەوتین بکرێت كە ئەویش تەنها بانكەكانی رەشید و رافیدەین دەگرێتەە
بەپێی پرۆژەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، هیچ مووچەخۆرێک لە دەرەوەی پرۆسەی تەوتین مووچەی پێ نادرێت”، ئەمەش دڵنیایی دەدات کە مافی مووچەخۆران لە ڕێگەی بانکی فیدراڵییەوە پارێزراو دەبێت.
هەژماری من کۆتایی دێت و تەوتینی فیدراڵی دەکرێتەوە
وەزارەتی دارایی عیراق لەهەوڵی دروستکردنی پرۆژەیەکدایە کە کۆتایی بە هەژماری من دێنێت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات بە تەوتین
No Comment! Be the first one.