چاویارنیوز _ هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەڵامی هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە و وتی: لە هەرێمی کوردستان هیچ لایەنێک زۆرینە نییە و ناتوانێت بە 39 کورسییەوە، پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەموو پۆستە باڵاکانی لەلابێت.
وتەبێژی نەوەی نوێ روو لە هێمن هەورامی دەکات و دەڵێت: ئێمە وەک «هاوپەیمانی یەکێتی و نەوەی نوێ»، ژمارەی کورسییەکانمان گەیشتۆتە 42 کورسی، ئێوەش 39 کورسیتان هەیە، چونکە چەند کورسییەکمان لە ئێوە زیاترە، بە مافی خۆمانی دەزانین نیوە یان زیاتری حکومەتمان لابێت.
وتەبێژی نەوەی نوێ وەڵامی هێمن هەورامی دەداتەوە
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، ناکرێت هەموو پۆستەکان لای پارتی بێت، لەکاتێکدا ئێستا هاوپەیمانیی (هاوسەنگی و بووژانەوە) خاوە 42 کورسیین
No Comment! Be the first one.