چاویار – بەهێز حسێن میدیاکاری ناسراو ئاشکرای کرد: وەفدی پارتی داوایان لە کۆمەڵ کردبوو پەرلەمانتارەکانیان لە کوردستان بێنەوە ناو پەرلەمان و بە گەڕی بخەن، وەفدی کۆمەڵ وەڵامیان دابوونەوە کە ئەوان وەک کۆمەڵ متمانەیان بە پارتی نییە و پارتی هەر لە خۆڕا ( ئەحمەدی حاجی ڕەشید) ی پەرلەمانتاریان لە پەرلەمانی عێراق گۆشەگیرکردووە و لە هەولێر سزای دەستگیرکردنیان بۆ دەرکردووە .
ئەمڕۆ پارتی لە ڕێگەی نوێنەرەکەیان لە بەغداد ( د.فوئاد حوسێن ) کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەدی حاجی ڕەشید کردووە ، فوئاد حوسێن بەڵێنی بە ئەحمەدی حاجی ڕەشید داوە ئەگەر کۆمەڵ پەرلەمانتارەکانیان بنێرنەوە پەرلەمانی کوردستان ئەوا فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر هەڵدەگرن.
فوئاد حوسێن چی بە ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتووە؟
پارتی بە گوشار و بەڵێن دەیەوێت کۆمەڵ بەکاربێنێت بۆ کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان
فوئاد حوسێن بەڵێنی بە ئەحمەدی حاجی ڕەشید داوە ئەگەر کۆمەڵ پەرلەمانتارەکانیان بنێرنەوە پەرلەمانی کوردستان ئەوا فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر هەڵدەگرن.
No Comment! Be the first one.