چاویار – پارتی لە میدیاکان و لە زمانی بەرپرسانیەوە، یەکێتی بە هۆکاری چەقبەستوویی سیاسی و پێکنەهێنانی کابینەی دەیەم تۆمەتبار دەکات کەچی بە ئاشکرا گفتوگۆ بۆ ئەو مەبەستە ڕەت دەکەوە.
ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ڕایگەیاند کە پارتی ئامادەیە لەگەڵ نەوەی نوێ کۆببێتەوە، چونکە پێشتریش سەردانمان کردوون ، بەڵام بەهیچ جۆرێک لەگەڵ شاندی هاوبەشی یەکێتی و نەوەی نوێ کۆنابینەوە کە دەڵێن، ٣٨ کورسیمان هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێکهێنانی هاوپەیمانی لە نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بەپێی یاسا بووە و پارتی تووشی تەحەدا بووە و بەم هاوپەیمانێتییە ئیدی ناتوانێ بانگەشەی زۆرینەی ڕەها بکات.
پارتی بەردەوامە لە تەگەرەنانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت
پارتی بەهیچ جۆرێک لەگەڵ شاندی هاوبەشی یەکێتی و نەوەی نوێ کۆنابینەوە کە دەڵێن، ٣٨ کورسیمان هەیە.
No Comment! Be the first one.