چاویارنیوز _ سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لەوەدەکات، یەکێتی ئامادەیە بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن و لە پرۆسەی دیموکراسی ناترسین.
راشیگەیاند، ئێستا بارودۆخی سیاسیی یەکێتی زۆر باشترە لەهەرکاتێکیتر، بۆیە بەبێ دوودڵی ئەگەر بەیانی هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، بە دڵنیاییەوە یەکێتی دەنگ و کورسییەکانی زیاددەکات.
وتیشی، ئەگەر پارتی حەزی لە ژمارەی کورسییە، ئەوا لە ژمارەی ئێستا زیاتر ناهێنێت، بەپێچەوانەیشەوە ئەگەر دەیەوێت لەگەڵ یەکێتی رێکبکەوێت، وەرن ئێستا رێکبکەون، بەپێچەوانەوە ئەگەر رێککەوتنیشتان ناوێت و دەتانەوێت قۆڵی یەکێتی بابدەن، هەڵەن، ئەوەی بیەوێت قۆڵی یەکێتی بادات، لە هەموو شوێنێک تێدەکەوێت.
پارتی ناتوانێت قۆڵی یەکێتی بابدات
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: "ئەگەر لە هەرێم هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، بێگومان دەنگ و کورسیی یەکێتی زیاددەکات
No Comment! Be the first one.