چاویارنیوز _ دوای ئەوەی دانیشتووانی 21 گوندی ناوچەی زاخۆ ویستیان بگەڕێنەوە گوندەکانیان و سوپای تورکیا رێگری لێکردن، یەکێک لە هاووڵاتیانی ئەو گوندانە بەناوی (زێدان) لێدوانی بۆ کەناڵ8 داوە و دەڵێت: ئێستا ئاسایشی پارتی دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی ئەو گوندنشینانە.
بەپێی زانیارییەکانی زێدان، پارتی پێیوتوون، ئێوە دەستی دەرەکیتان لە پشتە کە هەوڵتانداوە بچنەوە گوندەکانتان.
باس لەوەدەکات، ئێمە تائێستا نازانین پارتی مەبەستی کێیە لە دەستی دەرەکی، دەبێت پێمانبڵێن کە ئایا دەستی دەرەکی لەکوێیە؟ ئێمە گوندی خۆمانە و دەچینەوە سەر گوندەکەمان.
پارتی پێیوتوون دەستی دەرەکیتان لە پشتە
ژمارەیەک هاووڵاتی کە ویستوویانە بچنەوە گوندەکانی خۆیان لە ژێردەستی تورکیادا، ئێستا پارتی گەنجەکانیان دەستگیردەکات
No Comment! Be the first one.