چاویارنیوز _ لوقمان وەرتی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: رێککەوتن و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەت زۆر قورس و ناڕەحەت بووە، زۆر ئەستەمە ئەو دوولایەنە بەو رێژە داواکارییەوە بۆ یەکتر بگەن بە رێککەوتن و حکومەت پێکبهێنرێت.
باس لەوە دەکات، یەکێتی پێداگرە لەسەر داواکارییەکانی خۆی و داوای حکومەتێکی هاوبەش و نیوە بە نیوە دەکات و لەوە کەمتر رازی نابێت.
وتیشی، ئێستا یەکێتی و هاوپەیمانەکەی هێندەی پارتی کورسی هەیە و بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ماف و داواکانی نابێت و سەرۆکی یەکێتی و جوڵانەوەی نەوەی نوێیش، لە هەموو لێدوانەکانیاندا رایانگەیاندووە، نیوەی حکومەتیان دەوێت.
ئاماژەی بەوە کرد، لەدوای زیادبوونی کورسییەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ سەرووی 40 کورسی، ئێستا پێکهێنانی حکومەت قورستر بووە.
پێکهێنانی حکومەت قورستر بووە
هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان یەکێتی و پارتیدا نەماوە و دۆزینەوەی دەروازەی گفتوگۆ و رێککەوتنیش لەسەر هەردوو حیزبەکە قورس بووە
No Comment! Be the first one.