چاویار نیوز – سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، هەمیشە وتوومانە کە مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی بەبێ ئۆکەی و ڕەزامەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ، نەک ناتوانێت ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران، بەڵکو ڕەنگە تەنیا بتوانێت ببێتە پارێزگارێک، دەسەڵاتەکەی لە قەوارەیەکی دەستووریی دانپێدانراو، بچووک دەبێتەوە بۆ تەنیا دەسەڵاتی پارێزگاری هەولێر.
پەرلەمانتارێکی پێشوو: بەبێ ئۆکەی سەرۆک بافڵ
واقیعێکی مێژوویی، سیاسی و جوگرافیی سەلمێندراو هەیە کە ئەگەر پـ.ـارتی بیەوێت تاکڕەوی جێبەجێبکات، دەسەڵاتەکەی تەنیا تا دێگەڵە بڕدەکات، هەروەها ئەگەر پـ.ـارتی بیەوێت بە کڕینی کۆمەڵێک پەرلەمانتار، کە لە دەرەوەی ئیرادەی فراکسیۆنەکانیان خۆیان فرۆشتووە، زۆرینەیەک دروستبکات، ئەم کردارە نەک تەنیا دەبێتە هۆی دروستبوونی دوو ئیدارەیی، بەڵکو دەبێتە هۆی لەتکردنی کۆمەڵگەی کوردی.
No Comment! Be the first one.