چاویار نیوز – سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەماناری پێشووی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی ئێستا دیاردەیەکی بەهێزی گۆڕەپانی سیاسیی کوردستانە.هیوادارم لەم ڕاستییە تێبگەنکاتێک سەیری قسە، توانا و کردارەکانی دەکەن، پێویستە ڕێزی لێبگرن. تاقە ڕێگە ئەوەیە واقیعی بن و ئەم هێزە نوێیە ببینن و خۆتانی لێ لانەدەن.ئەو پەیامانەی لە کۆتا وتاری بافڵ تاڵەبانیدا ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستانکران، چەند کۆدێکی گرنگیان تێدابوو، کە دیارترینیان ئەمانەن، یەکێتی پاشکۆیەتی قبووڵ ناکات، بەڵکو تەنها شەراکەتی ڕاستەقینە لە حکومەتدا قبووڵ دەکات.هاوپەیمانیی یەکێتی تەنها لەگەڵ نەوەی نوێدا قەتیس نابێتەوە، بەڵکو بەرەیەکی فراوانتر پێکدەهێنێت،ئەم هاوپەیمانییە گەورەترە لەوەی پارتی بتوانێت گەمارۆی بدات یان فەرامۆشی بکات. ئەگەر بڕواتان بە هەڵبژاردن و پڕۆسەی دیموکراسی هەیە، ئەوا ئێمە و هاوپەیمانەکانمان ٣٩ کورسیی پەرلەمانیمان مسۆگەرکردووە. فەرموون بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن، حکومەت نیوە بە نیوە دابەش بکەین.
وتیشی، چونکە ئێستا، بەر لە کردنەوەی بەرە فراوانەکەش، یەکێتی و پارتی یەکسانن.گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێم بەستراوەتەوە بە بەغداوە، بۆیە ئەم کابینەیەی کە ماوەی یاسایی بەسەرچووە، ناتوانێت بەردەوام بێت و بەغدا و دادگاکان مامەڵەی لەگەڵ ناکەن.ئەم پەیامە بەهەند وەربگرن؛ سەردەمی برسییکردنی خەڵک و بەکارهێنانی گوشاری دارایی دژی دەنگدەر، چیتر بەرامبەر یەکێتی ناچێتە سەر و هیچ ئەنجامێکی نابێت.دروستکردنەوەی ئەم هاوسەنگییە بۆ گەلی باشووری کوردستان کارێکی پێویست و ستراتیژییە.
No Comment! Be the first one.