چاویار نیوز – محمدسان چاودێری سیاسی ڕایگەیاند،پارتی لەئاستی هەرێم وعێراق خاوەن بەهێزترین دەسەڵات و ئابووری بوو،بە ئۆکەی پارتی سەرۆکی وەزیران وسەرۆکی کۆماری عێراق دەست نیشان دەکرا وەیان لادەدرا بەڵام لە ئێستا سەردەمی زێڕین و زۆرینەی ڕەهاو دەسەڵات و ئابووری بەهێزی لەدەستدا،تا ئاستی ئەوەی نەیتوانی جێگری سەرۆکی پەڕلەمان بەئارەزووی خۆی دابنێ،تا دەگاتە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماریش لە دەرەوەی ئۆکەی و دەسەڵاتی ئەو هەڵبژێردران.
وتیشی، هەتا لە گۆڕینی پارێزگاری کەرکووکیش تەنها تەماشا کەرێکی بێ دەسەڵات بوو،لە ڕووی ئابوریەوە نەوتی لێ سەندرایەوە و ئیبراهیم خەلیلی وشکی کرد و دەروازەکان بە سیستمی ئەسیکۆدا بەڕێوە دەبرین و ئەمڕۆش هەموو مڵک و دارایی کۆڕەک تیلکۆم دەستی بەسەر داگیرا.
ڕونیشیکردەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هیچ کارگەری و دۆستێکی ئەوتۆی نەماوەو شەڕی ئێران ئەمریکا بە هەر لایەکدا بکەوێ لە زەرەری پارتی دەبێت.بێ گوومان ئەو دۆخە خراپەی پارتی ڕەنگدانەوەی خراپیشی لەسەر دۆخ ودۆزی کورد و هەرێم دەبێت و تاوانباریش نەزان کاری و لە خۆبایی بوون و عەنتەریاتی پارتی خۆیەتی.
No Comment! Be the first one.