چاویارنیوز – تاکو ساڵی 2010 ش ئەگەر بەیانییەک تاکو ئێوارە لەشەقامەکانی هەولێر بگەڕایتایە و بسوڕایتایە ، بە دەگمەن کچێک یان ژنێکی سفورت لەو شارە دەبینی کە جل و بەرگ و هەڵسوکەوتی سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت ، ئەوکات ژنان و کچانی هەولێر لە ژنە هەرە بە حەیا و حورمەتەکانی کوردستان بوون ..!!
لەکۆڕ و مەجلیسەکاندا ژنانی هەولێر وەک ژنە زۆر شەرمن و بە ئابڕووەکان ناویان دەهێنرا و خۆزگەیان پێ دەخوازرا ..!!
بەڵام لە 15 ساڵی ڕابردوودا بە بەرنامە هەولێر پڕکرا لە یانەی شەوانە و مەلەوانگەی تێکەڵ و مەساج و دەیان جۆر شوێنی بێڕەوشتی و خراپەکاری ..
ئێستا دۆخی هەولێر بەجۆرێکە کە ئەگەر لەماڵەکەی خۆشتدا دابنیشیت خراپەکاری و بێڕەوشتی دێتەسەر سەرت و لەژنێکی شەرمن و بەئابڕووەوە دەتگۆڕن بۆ بووکەڵەی یانە شەوانەکان و مەلەوانگە تێکەڵەکان ..
ئێستا دۆخەکە لەهەولێر بەجۆرێکە کە دەرچوونی شەوانە و کۆبوونەوەی کوڕان و کچانی گەنج و هەرزەکار بووەتە مۆدێل و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ئەو شارە لەخراپەکاری و بێڕەوشتییەوە تێوەگلاون ..
ئەمە بەرهەمی ئەو پیلانە چەپەڵەیە کە بەرپرسان و حاکمی شارەکە “بارزانییەکان” دژ بە خەڵکی ڕەسەن و خاوەن ئابڕووی هەولێر لە 15 ساڵی ڕابردوودا کاریان لەسەر کردووە و شارەکەیان کردووەتە مەلهایەکی گەورە ..!!
ئەو دۆخەی هەولێر بەردەوام بێت ، 15 ساڵی تر هەموو دایک و باوکێکی هەولێری دەبێت تاکو بەرەبەیان لەچاوەڕوانی بەسەلامەت گەڕانەوەی کوڕ و کچەکانیان بن لە شوقەکانی گەنجان سیتی و گوندی لوبنانی و ئەگەریش نەگەڕانەوە چاوەڕێ بن هەواڵی خۆ فڕێدانە خوارەوەیان لە شوقەی برادەرەکانیان پێ بگات ..!!
هەروەکو ئەوەی لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو بینیمان 2 ژن لە شوقە فڕێدراونەتە خوارەوە یان خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە ..!!
خۆکوشتنی ژنانی هەولێر و بەرهەمی یانە شەوانەکان
چۆن بارزانییەکان هەولێریان کرد بە مەلهایەکی گەورە ؟
لە 15 ساڵی ڕابردوودا بە بەرنامە هەولێر پڕکرا لە یانەی شەوانە و مەلەوانگەی تێکەڵ و مەساج و دەیان جۆر شوێنی بێڕەوشتی و خراپەکاری ..
No Comment! Be the first one.