چاویارنیوز – چەند رۆژێکە کێشەی مووچە و داهاتی ناوخۆ لە هەرێم و بەغدا سەریهەڵداوەتەوە، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق داوای ١٢٠ ملیار دینار دەکات و هەرێمیش پێی راگەیاندووە زیاتر لە ٥٠ ملیار لە توانایاندایە بینێرێت، ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیش بۆ هاتنی مووچەی مانگی شەش دەڵێت “هەرێم نەرمی بنوێنێت، مووچە لەکاتی خۆی دێت”.
جەمال کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغداوە رایگەیاند “لەئێستادا عێراق گەورەترین کێشەی داهاتەکانی هەیە و بەزۆر پارەی خۆی بۆ مووچە پەیدا دەکات، یەکێک لەهۆکارەکان کە نیوەی داهاتی هەرێم بۆ بەغدا یەکلادەکاتەوە سیستەمی ‘ئەسیکۆدا’ـیە لە گومرگەکان، کاتێک هەرێم لەبارەی داهاتی ناوخۆ بە بەغدا بڵێت؛ نییمە! کێشەی لێدەکەوێتەوە و خەڵکی هەرێم دەبن بە قوربانی.”
دەربارەی داهاتی ناخۆش، ئەو دەڵێت “ئەگەر هەرێم دەڵێت؛ من کەمتر لە ٧٠ ملیارم هەیە بۆ داهاتی ناوخۆ، با بە راگەیەندرا و داتا و زانیاری و وردەکاریەکەی بڵاوبکاتەوە و عێراقیش وردبینی تێدا بکات”.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە بێت، ناردنی مووچە بەشێوەی (مەقاسە) بەردەوام دەبێت تاوەکو پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، هەروەها ناوبراو خاڵی دووەم ئاماژە پێدەدات و دەڵێت “هەتاوەکو موازەنە نەیەت ناردنی پارە بەوجۆرەیە دەبێت، لەو دۆخەدا حکومەتی هەرێم پێویستە دان بەخۆیدا بگرێت تاوەکو موازەنە لە قازانجی هەرێم یەکلادەبێتەوە”.
پەیوەست بەوەی ئایا مووچەی مانگی شەش لەکاتی خۆیدا دێت؟ جەمال کۆچەر ئاشکرایکرد “لەوبڕوایەدام مووچەی مانگی شەش دێت و دواناکەوێت ئەگەر هەرێم نەرمی بنوێنێت”.
No Comment! Be the first one.