چاویارنیوز _ وەلید هەرکی کەسوکاری خورشید هەرکی رایگەیاند، پارتی هێزێکی زۆری هێناوەتە گوندەکەمان (گردەڕەش) و ژمارەیەک هاووڵاتی بێتاوانی دەستگیرکردووە.
وتیشی، ئەو هاووڵاتییانەی لەگوندەکەماندە دەستگیرکراون، هیچ تاوانێکیان نەبووە جگە لەوەی پشتیووانیی خورشید هەرکییان کردووە و لەڕووی هێزەکاندا وەستاونەتەوە.
ناوبراو تەواوی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی هەولێری رەتکردەوە، کە دەڵێت «ئەو کەسانەی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیرکراون گێرەشێوێن بوون»، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە رووبەڕووی ئەشکەنجە و سزا بوونەتەوە.
ژمارەیەک لە کەسوکاری خورشید هەرکی دەستگیرکراون
بۆ جارێکیتر، کێشەی نێوان خزمانی خورشید هەرکی و پارتی سەریهەڵدایەوە و ژمارەیەک لە کەسوکاری خورشید هەرکی دەستبەسەر کراون
No Comment! Be the first one.