چاویار نیوز – چۆمان عوسمان ڕاگەیانکار وتی، ئەگەر لە پارێزگای سلێمانیەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە بچیتەوە دەبێت نزیکەی ٥٠٠٠.٠٠٠ پێنج ملیۆن دینار بدەیت بە غەرامە.تەنها بۆ یەک سەر ئەوەندە دەبێت و لەوسەرەوە بەهەمان شێوە بگەرێیتەوە ئەوە (١٠) دە ملیۆن دینار دەکات.
وتیشی، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی پێشوو و یەک خاڵی ئێستا ژمارەیان(١٤) چواردە کامێرایە، ئەگەر بێت و نەخۆشت پێ بیت یان لە سەرجەم کامێراکان بە ١٢٠ بدەیت ئەوا ١٤*١٢٠=٤.٩٢٠.٠٠٠ چوار ملیۆن و نۆسەدو بیست هەزار دینار. دەکاتە نزیکی پێنج ملیۆن دینار.حکومەت ئەگەر بیەوێت جەرگ و گیرفانی هاوڵاتی ببڕیت.
هێمای بەوەشکرد، واتا تەنها بۆ چوونێک لە سلێمانییەوە بۆ هەڵەبجە، دەبێت نزیکەی پێنج ملیۆن دینار غەرامە بدەیت! ئەگەر بە هەمان سەرپێچییەوە بگەڕێیتەوە، کۆی گشتیی غەرامەکە دەگاتە ١٠ دە ملیۆن دینار. ئەم تێچووە خەیاڵییە هاوتا و یەکسانە بە نرخی کڕینی ئۆتۆمبێلێکی مامناوەند لە بازاڕەکانی ئێستادا.
ڕونیشیکردەوە، ئایا ئامانجەکە سەلامەتییە یان کۆکردنەوەی داهات،سیستمی هاتوچۆ لە هەموو جیهاندا بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤەکان و کەمکردنەوەی ڕووداوەکان دادەنرێت، بەڵام کاتێک بڕی غەرامەکان بەم شێوازە شێتانەیە بەرز دەکرێنەوە، پەیامێکی پێچەوانە دەگەیەنێت. هاوڵاتی وا هەست دەکات کە حکومەت لە جیاتی چاککردنی ڕێگاوبانە یەک سایدی و وێرانبووەکان، تەنها دەیەوێت جەرگ و گیرفانی خەڵکی ماندوو ببڕێت و بارگرانییەکی دارایی گەورە بخاتە سەر شانیان.
.
No Comment! Be the first one.