چاویارنیوز _ بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پارتی پشتیوان سادق_ی ناردۆتەلای بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و دوو پێشنیازی بۆ یەکێتیی کردووە بەڵام سەرۆکی یەکێتی هەردوکیانی رەتکردۆتەوە
پێشنیازەکانی پارتی بەمجۆرەبوون، یەکەم، قوباد تاڵەبانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید بکرێت، پێشنیازی دووەمیش بەو جۆرەبووە، یەکێتی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران بەدەسەڵاتی زیاترەوە وەربگرێت، لە پرسە داراییو ئەمنییەکاندا دەسەڵاتی زیاتر بدرێتە جێگری سەرۆکی حکومەت، بەڵام یەکێتی پێشنیازەکانی بەدڵنەبووە و هەردوو پێشنیازەکەی رەتکردوەتەوە.
ئەوەی روونکراوەتەوە شتێکیترە و یەکێتی پێداگرە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران بەهەمان دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران و پۆستی بریکاری وەزیری ناوخۆ بەهەمان دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ، بەو مەرجەی وەزیری ناوخۆ یەک بریکاری هەبێت.
میدیاکانی یەکێتی باس لەوە دەکەن، ئێستا قوباد تاڵەبانی لە دەرەوەی کوردستانە، لەکاتی گەڕانەوەیدا و لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەدا، یەکێتی بڕیار لەهەنگاوی داهاتوو لەپرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات.
یەکێتی دوو پێشنیازی پارتی رەتکردۆتەوە
بەپێی زانیارییەکان و دوور لە چاوی میدیاکان، پارتی پشتیوان سادق_ی ناردۆتە لای یەکێتی بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەت، بەڵام سەرۆکی یەکێتی داواکانی پارتی رەتکردۆتەوە
No Comment! Be the first one.