چاویارنیوز _ خوان ژسوس، بەرگریکاری بەئەزموونی بەڕازیلی، لە لێواری پەیوەندیکردندایە لەگەڵ یانەی ڤێنتیێزیا.
ڤێنتێزیا لەگەڵ خوان ژسوس گەیشتووەتە ڕێککەوتنی زارەکی بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و بەرگریکارە تەمەن 35 ساڵەکەش دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی بەشێوەیەکی بێبەرامبەر یانەکە جێدەهێڵێت. بەگوێرەی ڕۆژنامەی جیانلوکا دی مارزیۆ، ڕێککەوتن کراوە بۆ گرێبەستی یەک ساڵە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزی دووەم و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە گرێبەستەکە واژۆ بکرێت.
خوان ژسوس لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا ناپۆلی جێهێشت و یانە ئیتاڵییەکەش بە فەرمی ماڵئاوایی لێکرد. بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە یانەی ناپۆلدا بە کۆی گشتی ١٣٠ یاری بۆ تیپەکە ئەنجامداوە و پێنج گۆڵی تۆمارکردووە. لەم ماوەیەدا دوو نازناوی خولی ئیتاڵیا و یەک جامی سوپەری ئیتاڵیاشی بەدەستهێنا.
هەروەها ئەم یاریزانە پێش ناپۆلی پێشینەی یاریکردنی بۆ ئینتەر و ڕۆما لە تۆپی پێی ئیتاڵیا هەبووە و ساڵانێکی زۆری لە خولی ئیتاڵیا بەسەر بردووە، دوای پێکانەکەی بارتۆڵ فرانجیچ، ڤێنتیزیا بڕیاریدا جارێکی تر هەوڵی ڕاکێشانی ئەم بەرگریکارە بەئەزموونە بدات و دواجار ڕەزامەندی خۆی وەرگرت.
بەم شێوەیە خوان ژسوس دوای کۆتایی هاتنی کاتەکانی لە ناپۆلی بەردەوام دەبێت لە یاری تۆپی پێی ئیتاڵیا، بەڵام ئەمجارەیان درێسی ڤێنتێزیای لەبەردایە.
No Comment! Be the first one.