چاویارنیوز _ لیڤەرپوول گفتوگۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەستپێکرد بۆ گواستنەوەی ئیبراهیم ئمبایە، دۆسیەکەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چووەتە قۆناغێکی جددیترەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاڕ ئێم سی سپۆرت، ئمبایە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشنیارەکەی لیڤەرپوول و هەردوو یانەکە لەسەر وردەکارییە کەسییەکانی ئەگەری گرێبەستەکە ڕێککەوتوون؛ گرێبەستێک کە بەپێی زانیارییەکان دەتوانێت پێنج ساڵ بخایەنێت.
ئمبایە، یاریزانی باڵی تەمەن 18 ساڵ بۆ یانەی پاریس سانجێرمان، بە یەکێک لە بەهرەمەندە لاوەکانی تۆپی پێی فەرەنسا دادەنرێت و لیڤەرپوول بە بژاردەیەکی گونجاوی زانیوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەرەکەیان. بەڵام ئێستا کێشەی سەرەکی دانوستانە لەگەڵ خودی پاریس سانجێرمان لەسەر کرێی گواستنەوەکە.
پاریس سانجێرمان داوای بڕە پارەیەکی بەرچاو دەکات بۆ ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە و لە ئێستادا لیڤەرپوول ئامادە نییە نرخی داواکراوی پاریسییەکان دابین بکات. هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو ڕێژەیە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.
No Comment! Be the first one.