چاویارنیوز _ میدیای عێراق و سوریا بڵاویانکردەوە، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی دادوەری، کە بۆ یەکەمجارە لە دووساڵی رابردووەدا، گەیشتە سوریا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە سەردانەکەدا بڕیارە پرسی پتەوکردنی هاوکاریی دادوەری و هەماهەنگییەکانی نێوان بەغداد و دیمەشق، تاوتوێ بکرێت، بە تایبەت دۆسیەی دەستگیرکراوانی داعش کە بەم دواییانە گواسترانەوە بۆ زیندانەکانی عێراق، هەروەها پرسی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چەند بابەتیکی دیکەش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە گفتوگۆ دەکەن.
فایەق زێدان گەیشتە سوریا
میدیای رەسمیی سوریا بڵاویکردەوە بۆ جاری یەکەمە لە دوو ساڵی رابردوودا، وەفدێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، سەردانی سوریا دەکات.
No Comment! Be the first one.