چاویارنیوز _ ڕۆناڵدۆ پاش یەکسانبوونە نائومێدکەرەکەی هەڵبژاردەکەی بەرانبەر بە کۆنگۆ بە متمانەوە لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان وەستا و ڕایگەیاند کە جامی پاڵەوانێتییەکە تازە دەستیپێکردووە و هیچ ڕووینەداوە!
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە شەوی یارییەکەی پورتوگال لەگەڵ کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لە یاریگای هیوستنی تەکساس، ڕووخسارێکی داگیراو و خەمگینی هەبوو، لە کاتی یارییەکەدا چەندین هەلی گۆڵی باشی لە بەرامبەر یاریزانانی ئەفریقا لەدەست دابوو، کاتێکیش یاریگای بەجێهێشت و واژۆی بۆ هاندەران دەکرد، پەیامنێری سپۆرت تیڤی لە هەنگاوی یەکەمدا پرسیاری هۆکاری وەستانی یارییەکەی لێکرد؛ کاپتنی پورتوگال وتی:”چ شتێک کەم بوو؟ هیچ شتێک کەم نەبوو، ئەمە تۆپی پێیە، پورتوگال دەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام لەلایەکی دیکەوە دەمانتوانی بدۆڕێین، یارییەکە بەجۆرێک بوو کە هەردوو یانەکە بەختی بردنەوەیان هەبوو”.
ئەو سوپەرستارە پورتوگالییە دوای ئەوە لە سۆشیال میدیا کاردانەوەی خۆی بۆ ئەم یارییە پیشان دا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەڵێنی بە هاندەرانی دا کە تیپەکەی بەهێزەوە دەگەڕێتەوە. ڕۆناڵدۆ نووسیویەتی، ئەوە، ئەو دەستپێکردنە نەبوو کە ئێمە ویستمان، بەڵام ئێمە لێرە بە هیچ شێوەیەک تەواو نەبووین. سەر بەرز بکەرەوە و هەموو سەرنجێک لەسەر یاری داهاتووە.
No Comment! Be the first one.