چاویارنیوز _ ترۆی چالۆبای تەمەن 27 ساڵ بەرگریکاری یانەی چێڵسی بە گواستنەوەی هەمیشەیی پەیوەندی بە یانەی کۆمۆوە کرد و گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە واژۆکرد.
بەگوێرەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ کۆمۆ بە فەرمی ڕایدەگەیەنێت چالۆبا گرێبەستەکەی تا هاوینی 2031 واژۆکردووە، کۆمۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بە مەرجی دیاریکراو و 6 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت دەداتە چێڵسی بۆ ئەم گواستنەوەیە. هەروەها یانەی لەندەن بلوز ڕێژەیەک لە فرۆشی ئەگەری بەرگریکارەکە لە داهاتوودا وەردەگرێت. چالۆبا یاری تۆپی پێی لە ئەکادیمیای چێڵسی دەستپێکردووە و لە ماوەی مانەوەی لە یانەکەدا ئەزموونی بە خواستن لەگەڵ یانەی هادەرسفیڵد و لۆریێنت و کریستاڵ پاڵاس و ئیپسویچ تاونیش بەدەستهێناوە.
بەرگریکارە ئینگلیزەکە کۆی گشتی 151 یاری لەگەڵ تیپی باڵای چێڵسی ئەنجامداوە و 8 گۆڵی تۆمارکردووە و سێ ئەسیستیشی کردووە. هەروەها چالۆبا مانگی ڕابردوو چەند خولەکێکیش لە مۆندیالی 2026 یاری کرد و ئێستا لە خولی ئیتاڵیا لەگەڵ کۆمۆ لاپەڕەیەکی نوێی ژیانی وەرزشی خۆی دەستپێدەکات.
No Comment! Be the first one.