چاویارنیوز _ دیۆماندە دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە تۆمارکردنی گوڵی یەکەمی بە درێسێکی ڕیاڵ مەدریدەوە.
یان دیۆماندە کە هاوینی ڕابردوو لە یانەی لایپزیگەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد و بە گواستنەوەی 125 ملیۆن یۆرۆ و گرێبەستێکی حەوت ساڵە، شەوی ڕابردوو یەکەم گوڵی خۆی بە درێسێکی ڕیال مەدرید تۆمارکرد، لە یارییەکەی هەڵبژاردەکە لە یاریگای خۆی بەرامبەر ڤیاریال بە ئەنجامی 1-0 لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا.
یاریزانە تەمەن 19 ساڵەکە دوای تۆمارکردنی یەکەم گوڵی بۆ یانەی ڕیال مەدرید، کە بەڕێکەوت سێ خاڵی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تۆمارکرد، وتی: ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم ساتەم و زۆر دڵخۆشم بۆی. “بێرنابیۆ جوانترین یاریگای جیهانە”. هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە یاریکردن لە بەناوبانگترین پاڵەوانێتی یانەکانی یوفا دەربڕی و دەشڵێت: زۆر دڵخۆشم بە یاریکردن لە چامپیۆنزلیگ، یاریکردن لەم پاڵەوانێتییەدا خەونی هەموو منداڵێکە و سوپاسگوزاری ڕیال مەدریدم بۆ ئەوە.
No Comment! Be the first one.