چاویارنیوز _ زەیدان بە سەرکەوتنێک دەستی بە کاری ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد؛ شتێک کە پێشتر لە یەکەم یاریدا لەسەر کورسی ڕیاڵ مەدرید ڕوویدابوو.
شەوی هەینی زەیدان بۆ یەکەمجار وەک سەرۆکی ڕاهێنەری فەرەنسا لەسەر کورسی دانیشت و تیپەکەی توانی لە هەفتەی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بە ئەنجامی 1-o سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی تورکیا بەدەستبهێنێت. لە خولەکی 54دا کیلیان ئمباپێ تاکە گۆڵی بۆ فەرەنسا تۆمارکرد تا سەردەمی زیدان لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بە سێ خاڵ دەستپێبکات.
ئەم دەستپێکردنە هاوشێوەیەکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ یەکەم یاری زەیدان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەیە. ناوبراو بۆ یەکەمجار لە مانگی یەکی ساڵی 2016 ڕاهێنەری یانەی ڕیالی گرتە ئەستۆ، دوای ئەوەی جێگای ڕافایل بینیتیزی گرتەوە و لە یەکەم یاریدا بە ئەنجامی 5-0 لە دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنای بردەوە. لەو یارییەدا کەریم بنزیما دوو گۆڵی تۆمارکرد و گاریس بەیڵ سێ گۆڵی تۆمارکرد.
ئێستا زەیدان پۆستی ڕاهێنەری فەڕەنسای وەرگرتووە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ئیدارەی یانەکە دوورکەوتووبووەوە. زەیدان لە هاوینی 2026 شوێنی دیدیە دیشانی گرتەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا تا مۆندیالی 2030 بەردەوام دەبێت.
No Comment! Be the first one.