قاڵیباف: بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئاگربەستی لوبنان دەکەین
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سوپاسی هەوڵە نێوەندگیرییەکانی حکومەتی پاکستان و عاسم مونیر، سوپاسالاری وڵاتەکە دەکات بۆ مسۆگەرکردنی ئاگربەست و دەڵێت: "ئێمە هێشتا پابەندی بەڵێنی خۆمانین.
ڕوسیا: ئەمریکا و ئیسرائیل ئاگربەست وەک دەرفەتێک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاردەهێنن
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، دانوستانەکانی ئاشتی و ئاگربەستی ئێستا تەنها وەک "کڵاوڕۆژنەیەکی ستراتیژی" بەکاردەهێنن بۆ ئامادەکاریی و دەسپێکردنی پڕۆسەیەکی سەربازیی زەمینیی بەرفراوان دژ بە ئێران.
سو.پای پاسداران: متمانەبە ئەمریکا ناکەین
سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایان کردووە کە متمانەیان بەبەڵێنەکانی ئەمریکا نیە.
عێراقچی: ئەمریکا بەپێشنیارەکەی ئێمە ڕازی بووە
عەباس عەرەقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: بە داواکارییە برایانەکەی پاکستان رازیبووین دوای ئەوەی ئەمەریکا بە پێشنیارە 10 خاڵییەکەی ئێمە رازی بوو، بۆیە ئەگەر هێرشەکانی سەر ئێران بوەستن ئێمەش ئۆپەراسیۆنی بەرگری رادەگرین.
ئێران مەرجەكانی بۆ ئاگربەست ئاشكرا دەكات
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەیە بە مەرجی دووبارە دەستپێنەكردنەوەی شەڕ ئاگربەست رابگەیەنێت، وتیشی، ئامادەن رێکكەوتن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بكەن.