سوپای پاسداران: هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز پەیوەندی بە ئێمەوە نییە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێرش کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری ریازی پایتەختی سعوودیە رووداوەکە کاردانەوەی خێرای لێکەوتەوە و تاران پەنجەی تۆمەت بۆ تەلئەبیب رادەکێشێت.
سوپای پاسداران: لەکاتی شەڕیشدا بەردەوامین لە بەرهەمهێنانی مووشەک
عەلی محەمەد نائینی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، تەنانەت لە دۆخی جەنگیشدا بەرهەمهێنانی مووشەکمان بەردەوامە، کە ئەمە مایەی سەر سوڕمانە.
سوپای پاسداران: بە تەواوی کۆنترۆڵی سنوورەکانی پارێزگای کوردستانی ئێرانمان کردووە
سوپای پاسدارانی ئێران لە پارێزگای کوردستان (سنە) ڕایگەیاند، هێزەکانمان بە شێوەیەکی تەواو و تۆکمە کۆنترۆڵی خاڵە سنوورییەکانی پارێزگاکەیان کردووە.