چاویارنیوز – ئەشواق جاف سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق. ڕایگەیاند کە پارتى بڕیارى گەڕانەوەى وەزیر و پەرلەمانتارەکانى بۆ بەغداد دا و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، ئەم بڕیارە بۆ وەرگرتنی وەزارەتە.
غالب محەمەد پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا ڕایگەیاند: فراکسیۆنی پارتی لەدوای ئەوەی کە کەس پێی نەوتوون بگەڕێنەوە بەغداد، بڕیاریاندا خۆیان بگەڕێنەوە و بۆ وەرگرتنی وەزارەت بەشداری دانیشتنەکان دەکەن، ئیتر ئەو کەسانەی لەبەغداد، دوو مانگ پێش ئێستا پارتی ئەیوت دژی هەرێمن و قسەی پێیان ئەوت، ئێستا دۆستی پارتی و هەرێمن!!
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: ئەوانەی پێشتر پارتی دەیگوت دژی هەرێمن، ئێستا دۆستی پارتی و هەرێمن!!
No Comment! Be the first one.