چاویارنیوز – بۆ جاری سێیەم لەم مانگەدا و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمریکا هێرشی سەربازیی کردەوە سەر ئێران، بە گوێرەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هێرشەکە لە وەڵامی هێرشێکی ئێران بووە بۆ سەر کەشتییەک لە تەنگەی هورمز.
بەگوێرەی راگەیێندراوی فەرمیی سێنتکۆم، هێرشەکە دوای ئەوە هات، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاشکرا هێرشیان کردە سەر کەشتیی بارهەڵگری (M/V GFS Galaxy) کە هەڵگری ئاڵای قوبرسە و بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕ دەبوو.
سێنتکۆم دەڵێت: “بەهۆی ئەم هێرشەوە، کارمەندێکی سڤیلی تیمی کەشتییەکە بێسەروشوێن بووە و کەشتییەکەش بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر تێیدا و زیانی گەورە بە ژووری مەکینەکەی، چیدی ناتوانێت گەشتەکەی بەردەوام بکات”
No Comment! Be the first one.