چاویارنیوز _ محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت: با دوژمنەکانمان بزانن کە وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ شەڕی فرەلایەنە- سەربازی، ئابووری و دیپلۆماسی، بێگومان هەمان وەڵامی پێشوومانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، با دوژمنانمان بزانن کە ئێمە بێدەنگ نامێنینەوە و تەسلیم نابین و ناهێڵین وڵات ئیفلیج بێت، تا کۆتاییهاتنی جەنگەکە بەڕاوەستاوی دەمێنینەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، بەدڵنیاییەوە بەهەموو توانامانەوە کار بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان دەکەین و وڵاتەکەمان خاوەنی هێزێکی بەرگریی بەردەوامە.
وتی: دانوستان بە مانای کشانەوە لە گۆڕەپانی خەبات نییە، دیپلۆماسییش بە مانای تەسلیمبوون نییە، بەڵکو گۆڕینی هێزی سەرزەمینە بۆ دەستکەوتی سیاسی.
تاکۆتایی جەنگەکە تەسلیم نابین
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئێمە بێدەنگ نامێنینەوە و ناهێڵین وڵاتەکەمان ئیفلیج ببێت
No Comment! Be the first one.