چاویارنیوز – عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە 1ی ئایار، کاردانەوەی بەرامبەر بە ئاماژەدانی دۆناڵد ترەمپ بە گەرووی هورمز بە “گەرووی ترەمپ” بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نیشاندا.
وەزیری دەڕەوەی ئێران به ئاماژه به ڕێزگرتن له ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس له ئێران وتی: بەکارهێنانی هەر ناوێکی دیکه له جیاتی هورمز بێ گومان “هەڵەیەکی زۆر خراپه .”
ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ئایار، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس لە کەناڵی ئێکس نووسی: ئەمڕۆ “ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارسە” لە ئێران؛ ڕۆژێک کە یادی دەرکردنی پورتوگالیەکانە لە گەرووی هورمز لەلایەن باوباپیرانمانەوە، نزیکەی ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر.
بە ئاماژەدان بە تویتەکەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بەکارهێنانی زاراوەیەکی ساختە سەبارەت بە گەرووی هورمز، ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەمریکا ناوی دروستی “کەنداوی فارس” بەکاردەهێنێت، نەک زاراوەی ساختەی پنتاگۆن! بەڵام بەکارهێنانی هەر ناوێکی تر لە جیاتی هورمز بێ گومان “هەڵەیەکی زۆر خراپە”.
No Comment! Be the first one.