چاویارنیوز _ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیدارێکدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانیی “CNN Türk” ئاماژە بەوە دەکات، ئیسرائیل بەدوای دوژمنێکی نوێدا دەگەڕێت و ئێمە كێشەمان نییە لە روبەڕوبوونەوەى.
وتیشی، ئیسرائیل ئێستا کێشەی من نییە بە تەنیا؛ بەڵكو کێشەی هەموو جیهانە و دەبێت چارەسەربکرێت.
باس لەوە دەکات، بەپێی هەڵسەنگاندنی نیمچە یەکدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل هێزێکی تێكدەری سەقامگیرییە.
راشیگەیاند، ئیسرائیل دەوڵەتێكە تاقمێكی سەرەڕۆ حوكمی دەكات، رووبكاتە هەر كوێ ناسەقامگیری و خوێنڕشتن و قەسابخانە رووى تێدەكات.
فیدان: ئیسرائیل بەدوای دوژمنێکی تردا دەگەڕێت
وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنیدا، دەڵێت: ئیسرائیل لە ئێستادا بەدوای دوژمنێکی نوێدا دەگەڕێت کە جەنگی لەگەڵ دەستپێبکات
No Comment! Be the first one.