چاویارنیوز – ئاژانسێکی هەواڵی ئێران ئاشکرای کرد کە ئێران تا ئێستا بڕیاری نەداوە تیمێکی دانوستانکار بنێرێت بۆ ئیسلام ئاباد تا ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی لە شوێنی خۆیدا بێت و هیچ دانوستانێک نابێت.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە؛ ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیریی پاکستانییەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی دانوستانەکان بەردەوام بووە.
ڕاشیگەیاند: تیمەکەی ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە، تا ئەو کاتەی کە ڕاگەیاندنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران لەلایەن ترەمپەوە لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە، هیچ دانوستانێک نابێت.
No Comment! Be the first one.