چاویارنیوز ـ بڕوانامەی کۆتایی ساڵی ناتانیاهۆ دۆزرایەوە، لە شەڕەکاندا “سفر” و لە خۆدزینەوە لە دادگاش “یەکەم” بووە!
میدیاکانی عیبریی بە شێوازێکی پڕ لە گاڵتەجاڕی و توانج، کارنامە و بڕوانامەی کۆتایی ساڵی سەرۆک وەزیران، بنیامین ناتانیاهۆیان هاوشێوەی قوتابییە تەمبەڵەکان بڵاوکردەوە، کە تێیدا لە سەرجەم بەڵێنە گەورەکانی شەڕدا بە توندی “کەوتووە”.
لەم بڕوانامە تەنزئامێزەدا هاتووە، ناتانیاهۆ لە بابەتەکانی “لەناوبردنی حـەماس”، “سڕینەوەی حزبوڵا” و “تێکشکاندنی ئێران” نمرەی “دەرنەچوو”ی بەدەستهێناوە و لە تاقیکردنەوەی ئەم هێڵە سوورانەدا بە تەواوی شکست هێناوە.
بەڵام کارنامەکەی بیبی (ناتانیاهۆ) بە تەواوی چۆڵ نییە لە نمرەی بەرز! میدیا عیبرییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوبراو لە بابەتی “خۆدزینەوە لە بەردەم دادگا و یاسا” نمرەی “زۆر باش”ی هێناوە، و لوتکەی لێهاتوویی خۆشی لە بابەتی “ناردنی خێرای نامەی سەرەخۆشی بۆ خێزانی کوژراوەکان” نیشانداوە کە تێیدا پلەی “نایاب”ی پێدراوە.
چاودێران بە پێکەنینەوە دەڵێن: “ناتانیاهۆ لەبری ئەوەی نەیارەکانی لەناو ببات، خەریکە نمرەی پێوانەیی لە تەمبەڵیدا تۆمار دەکات!”
No Comment! Be the first one.