چاویارنیوز ــ ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی زانیاریی لە دوو لێپرسراوی پلەباڵای ئەمریکیی وەرگرتووە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هێرشی توندی کردۆتەسەر سەرۆک ەوزیرانی ئیسرائیل و پێیوتووە “ئەگەر من رێگرنەبووایەم، ئێستا تۆ لە زینداندا دەبوویت، من لەو دۆخە تۆم پاراستووە و تۆ بەتەواوی شێت بووییت، بەهۆی هەڵەکانی تۆوە، جیهان رقیان لە تۆ و ئیسرائیلە”.
ماڵپەڕەکە باس لەوەش دەکات، ترەمپ بە نەتانیاهۆی راگەیاندووە، ئەگەر هەڕەشەکانی بۆ سەر لوبنان بکاتە کردار، ئەوا دەبێتەهۆی زیاتر گۆشەگیربوونی ئیسرائیل لە جیهاندا.
ناکۆکی نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ تەقییەوە
ماڵپەڕێکی ئەمریکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و نەتانیاهۆ ئاشکرادەکات کە ترەمپ هێرشدەکاتەسەر سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
No Comment! Be the first one.