چاویارنیوز – سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و راوەستاندنی شەڕ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیانی رۆژی هەینی، 03-07-2026، دوای گەیشتنی بۆ تاران لە پەراوێزی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی رێبەری شەهیدی ئێران لەگەڵ عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێران دا تاوتوێ کرد و لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر راوه‌ستانى شه‌ڕ و دوایین پێشهاتەكانى ناوچه‌كه.
هەروەها بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوه‌يه‌ك کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.
لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە پەراوێزی رێوڕەسمەکەدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی باس لە راوەستاندنی شەڕ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەن
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێران دا تاوتوێ کرد و لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕییەوە، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر راوه‌ستانى شه‌ڕ و دوایین پێشهاتەكانى ناوچه‌كه.
No Comment! Be the first one.