چاویارنیوز _ ئەگەرچی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و دەسەڵاتی دیمەشق رێککەوتنیان ئیمزاکردووە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا، بەڵام هێشتا کێشەی یەکینەکانی ژنان بەردەوامە و چارەسەرنوکراوە.
مستەفا عەبدی ئەندامی تیمی سەرۆکایەتیی سوریا بۆ رێکخستنی (هەسەدە) دەڵێت: سوپای سوریا بوونی ئەندام و چەکداری ژن لە ریزەکانیدا قبووڵ ناکات و دەبێت هەموو هێزێکی ژنان هەڵبووەشێتەوە.
لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی سەرۆکایەتیی سوریادا، رۆهلات عوفرین سەرکردەی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) رایگەیاندووە، تەنها بە بەشداریی ژنان لە سوپادا دەتوانین باسی سوریایەکی ئارام بکەین.
هێشتا پرسی یەکینەکانی ژنان لەسوپای سوریا چارەسەرنەکراوە
هێشتا لە پرسی تێکەڵکردنی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستاندا لەگەڵ سوپای حکومەتی دیمەشق، چەندان کێشە بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە بە تایبەت پرسی هێزی ژنان
No Comment! Be the first one.