چاویارنیوز ـ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا هیچ پەناگەیەکی ئارامی لە ناوچەکەدا نابێت،جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، وڵاتانی ناوچەکە و خاکەکانیان چیتر نابنەوە قەڵغان بۆ بنکە ئەمریکییەکان.
ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران سێشەممە لە پەیامێکدا بۆ حاجیان رایگەیاندووە، ئەمریکا هیچ پەناگەیەکی ئارامی لە ناوچەکەدا نابێت، ئومەتی ئیسلامی و گەلانی ناوچەکە خاوەنی تواناو بەرژەوەندی هاوبەشن کە بەشدار دەبن لە داڕشتنی نەزمی نوێی ناوچەکە و جیهان.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامەكەیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، ئێران گورزێکی توندی لە ئەمریکای شەڕانگێز داوەو ئامانجی دوژمنی پووچەڵ کردەوە کە دەیوست رادەستی بێت.
جەختیشكردووە لەوەی، وڵاتانی ناوچەکە و خاکەکانیان چیتر نابنەوە قەڵغان بۆ بنکە ئەمریکییەکان، ئەمریکاش چیتر نابێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ دەستوەردان و دامەزراندنی بنکە لە ناوچەکەدا.
وڵاتانی ناوچەکە و خاکەکانیان چیتر نابنەوە قەڵغان بۆ بنکە ئەمریکییەکان
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامەكەیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، ئێران گورزێکی توندی لە ئەمریکای شەڕانگێز داوەو ئامانجی دوژمنی پووچەڵ کردەوە کە دەیوست رادەستی بێت.
No Comment! Be the first one.