چاویارنیوز _ رامی عەبدوڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە لێدوانێکیدا کە ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت “لەوە ترسم ئەگەر ئەحمەد شەرع بڕیار بدات، کرانەوەیەکی هەقیقی لەگەڵ کۆی پێکهاتەکانی گەلی سووریادا بهێنێتەدی، لە ناوخۆی دەستەڵاتەکەیەوە رووبەڕووی کودەتا ببێتەوە”.
باس لەوە دەکات، ئەگەر ئەحمەد شەرع لە بنیاتنانی نیشتمانێکی دیموکراتدا جیددییە، ئەوا دەبێت لەگەڵ نوێنەرە راستەقینەکانی پێکهاتەکانی سوریا کۆ ببێتەوە، نەک لەگەڵ بەرژەوەندخواز و پیاهەڵدەراندا.
ئاماژەی بەوە کردووە، هێشتا هەندێک توخم لەناو دەزگاکانەوە بە عەقڵییەتی داعش سەیری کورد، عەلەوی، درووز و مەسیحییەکان دەکەن. چونکە کاتێک عەلەوییەک دەکوژرێن و بکوژەکە لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکرێت، ئەمە مانای ئەوەیە کە کوشتن بە ناونیشانی نوێوە هێشتا بەردەوامە و هیچ سەقامگیرییەک لە سوریا بوونی نییە، بێ بوونی دەستوورێک کە ددان بە کورددا بنێت و مافی هەموو پێکهاتەکانی سوریا مسۆگەر بکات.
پێشبینی کودەتا لە حکومەتی سوریادا دەکرێت
بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باس لە دۆخێکی ناوخۆیی دەکات و دەڵێت : ترسم لە کودەتا هەیە رووبدات
No Comment! Be the first one.